هاوسەرەكەی پێشووی میگان ماركڵ هاوسەرگیری دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

13/05/2019‌ 2204 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرەكەی پێشووی میگان ماركڵی هاوسەری ئێستای شازادە هاری بەریتانیا، جارێكی تر هاوسەرگیری كردەوە.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیل تریفۆر ئینگلسون، كە تەمەنی 42 ساڵەو هاوسەری پێشووی میگان ماركڵ بووە، لەگەڵ تریسی كۆرلاندی 31 ساڵ هاوسەریگری كردووە.

ئەو دوانە چەند ساڵێكە پێكەوەن‌و رۆژی شەممەی رابردوو لەناوچەی رۆزوود میرامار بیچ لە كالیفورنیا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەیان ئەنجامداوە.

تریسی كۆرلاند كچی پیاوێكی سەرمایەداری بەناوبانگە، كە سامانەكەی 150 ملیۆن جونەی ئیستەرلینییە.

هـ ـ ح