محەمەد حەلبوسى له‌ هاوپەیمانى میحوەرى نیشتیمانی دوورخرایه‌وه‌

عیراق

13/05/2019‌ 704 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و ژمارەیەک لە ئەندامانى دیكه‌ی کوتلەکەى له‌ هاوپەیمانى میحوەرى نیشتیمانی دوورخرانه‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌سه‌ر ئامانج و چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌.

به‌پێی سۆمه‌ریه‌ نیوز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ هاوپەیمانى میحوەرى نیشتیمانی بڕیاریداوه‌ محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق و ژمارەیەک لە ئەندامانى دیكه‌ی کوتلەکەى له‌ هاوپەیمانى میحوەرى نیشتیمانی دورخراونه‌ته‌وه‌. 

سەمیعە غەلاب، ئەندامى پەرلەمانى عێراق کە یەکێکە لە دورخراوەکان رایگه‌یاندووه‌، "هاوپەیمانێتى میحوەری نیشتیمانی هەڵوەشاوەتەوە و لە جێگەی  یەکێتى هێزە عێراقیەکان دروستکراو".

راشیگەیاند، بڕیارى دورخستنەوەى محەمەد حەلبوسى لە هاوپەیمانێتى میحوەر کاردانەوەى درەنگ وەخت بووە، چونکە پێشتر ئەوان دەرچوون لە هاوپەیمانێتیەکە.
ه.م

بەپەلە