وادەی راگەیاندنی هازارد وەك یاریزانی ریاڵ مەدرید

وەرزش

14/05/2019‌ 436 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی چیڵسی گەیشتووەتە رێككەوتن، بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە روو لەیانە مەدریدییەكە بكات.

بەپێی سەرچاوەكان، لەدوای یاری كۆتایی یۆرۆپا لیگی نێوان یانەی چیڵسی‌و ئارسیناڵ لەمانگی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی كڕینی هازارد رادەگەیەنێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان یانەی ریاڵ مەدریدو چیڵسی بۆ گواستنەوەی هازارد لەسەر سەد ملیۆن یۆرۆ رێككەوتوون‌و گرێبەستەكە كۆتایی پێهێنراوە.

هازارد تەمەنی 28 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانەی كڕیوە.

هـ ـ ح