چیڵسی جێگرەوەی هازارد لەبەرشەلۆنە دەدۆزێتەوە

وەرزش

14/05/2019‌ 545 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە یانەی چیڵسی دەیەوێت شوێنگرەوەی ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی یانەكەی بەزوویی پەیدا بكات، كە ئەو یاریزانە روو لەیانەی ریاڵ مەدرید دەكات.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە یانەی چیڵسی دەیەوێت بۆ شوێنگرەوەی هازارد فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەهاوینی داهاتوو بكرێت.

یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ هازارد گەیشتووەتە رێككەوتن بۆ ئەوەی لەهاوینی داهاتوو روو لەیانەكەی بكات، ئەوەش بەگرێبەستێكی سەد ملیۆن یۆرۆیی.

یانەی بەرشەلۆنەش بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكات، دەیەوێت لەهاوینی داهاتوو فلیپی كۆنتینیۆ بفرۆشێت.

هـ ـ ح