گومان لەبەشداری نوێر لەیارییە گرنگەكەی بایەرن میونیخ هەیە

وەرزش

15/05/2019‌ 367 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گومان هەیە، كە گۆڵپارێزی نێودەوڵەتی مانوێل نوێری ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی بایەرن میونیخ هەیە، ئەوەش لەیاری كۆتا گەڕی یانە ئەڵمانییەكە لەگەڵ یانەی ئیینتراخت فرانكفۆرت.

یانەی بایەرن شەممەی داهاتوو لەگەڵ یانەی فرانكفۆرت یاری دەكات، كە بردنەوە لەو یارییە دەیكاتە پاڵەوانی خولی ئەڵمانی، بەڵام بەهۆی پێكانەوە گومان دەكرێت نوێر بەشداری بكات.

نوێر تەمەنی 33 ساڵەو ماوەیەكە تووشی پێكان بووە، دواتر چاكبووەتەوەو ئێستا دەستی بەراهێنان كردووە، بەڵام بەتەواوی ئامادەنییە.

نوێر لەناوەڕاستی ئاپرێڵی رابردوو بەشداری یارییەكانی بایەرن میونیخی نەكردووە، كە پێكانەكەی لەقاچی بووە، كە شكانی هەبووە.

هـ ـ ح