شارپرێس:
گوێز بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆری ئۆمێگا 3و ئەسیدە چەورییە پێویستییەكانی تر تێیدا بۆ چالاكی و میتابولیزمی جەستە سوودبەخشە.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە، كاكڵەی گوێز بەهۆی بوونی ئەسیدە چەورییەكانی ترانس (trans fats) و ڕێژەی منیزیۆم، بە بەراورد بە هاوشێوە كاكڵەكانی تر لە ڕێكخستنی لێدانی دڵ و كاركردنی باشی دڵدا سوودبەخشە.
كاكڵی گوێز پڕ لەڤیتامینی Eیەو ئەم ڤیتامینەش لە جوانی و خاوێنی پێست و پارێزگاری لە پێست و مووی جەستەدا دەورێكی سەرەكی هەیە.
هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكان، كەسانێك لەپاڵ ئەو خواردنانەی، كە بۆ هێنانە خوارەوەی ڕێژەی كۆڵیستڕۆڵ دەیخۆن گەر گوێزیشی لەگەڵدا بەكاربێنن، ڕێژەی كۆڵیستڕۆڵی خوێنیان دادەبەزێت و خواردنی دو تاسێ دانە گوێز لەڕۆژدا، دەتوانێت سوودێكی باشی بۆ جەستەیان هەبێت.
لەگەڵ ئەمەشدا لێكۆڵینەوەكان دەرخەری ئەو ڕاستییەشن، گونجانی گوێز لە ژەمەكانی خواردنی ڕۆژانەدا، پارێزگاری لەسیستەمی بەرگری جەستە دەكات و ژەهرەكان لە جەستەدا دوور دەخاتەوە.
وەرگێڕان: یاسین نادر