عادل عەبدولمەهدی چەند دۆسییەك لەگەڵ ئەردۆغان یەكلادەكاتەوە

عیراق

15/05/2019‌ 397 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر داوای سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئەو وڵاتە دەكات‌و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر چەند پرسێك گفتوگۆ دەكەن‌و چەند دۆسییەكیش یەكلادەكەنەوە.

عادل عەبدولمەهدی ئەمڕۆ چوار شەممە لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئەو وڵاتە دەكات.

بەپێی زانیارییەكان سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و سەرۆك كۆماری توركیا قسە لەسەر دۆسییەكانی ئەمنی‌و سەربازگەی بەعشیقە‌و بەكارنەھێنانی خاكی عێراق بۆ دەستدرێژیكردن بۆ سەر ھیچ وڵاتێك‌و بابەتی دەروازە سنورییەكان.

هەروەها هەر لەو سەردانە عەبدولمەهدی قسە لەسەر دۆسییەكانی شەنگال ‌و دۆسییەی ئابوری دۆسییەی ئاو دەكات‌و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان یەكلایان دەكاتەوە.

هـ ـ ح