شارپرێس:
وه‌زیری دادی توركیا ڕایگه‌یاند، " قەدەغەی دیداری عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پارێزەرانی هەڵگیراوە".
عه‌بدولحه‌مید گیول، وه‌زیری دادی توركیا ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌مه‌به‌دوا پارێزه‌ره‌كان ده‌توانن دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ئه‌نجامبده‌ن.
به‌ڕای چاودێران، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا مه‌به‌ست لێی ڕاكێشانی ده‌نگی كورده بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیستانبوڵ.
ڕ . ج