شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشكرایكرد، دوای پێنج ساڵی داهاتوو یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌مێژوودا گه‌شتی هه‌ساره‌ی مانگ ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی زه‌سه‌ن-ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بودجه‌یه‌كی زیاتری بۆ كاره‌كانی ئاژانسی ناسا ته‌رخانكرد، یه‌كه‌م ئافره‌ت له‌مێژوودا پێده‌خاته سه‌ر هه‌ساره‌ی مانگ.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، پڕۆژه‌كه ناوی "ئارتمیس"ی لێده‌نرێت كه له‌ئه‌فسانه‌یه‌كی یۆنانییه‌وه وه‌رگیراوه.
پێشتر تره‌مپ باسی له‌وه‌كردبوو، له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا شكۆی ناسا ده‌گه‌ڕێته‌وه، دوای چونه‌وه سه‌ر مانگ، ده‌چێته سه‌ر مه‌ریخیش.
ڕ . ج