لەسەر وەزیرى دارایى.. داواکارى گشتى هەولێر ئەندامێکى خۆى سزا دەدات

کوردستان

16/05/2019‌ 1302 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
داواکارى گشتى هەولێر ئەمێکى خۆى لەسەر تۆمارکردنى سکاڵایەک لەسەر وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم سزا دەدا.

لە نوسراوێکدل کەوێنەیەکى دەست شارپریس کەوتووە، لە ڕۆژی ٥-٥-٢٠١٩ ابوبكر حامد ئەندامی داواكاری گشتی لە دادگای تێھەلچوونەوەی ناوچەی ھەولێر سكاڵایەكی یاسایی دژی وەزیری دارایی حكومەتی ھەرێم پێشكەشی دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان كردووە سەبارەت بە خەرج نەكردنی دوایین چوار مانگی مووچەی فەرمانبەران لەساڵی ٢٠١٩

لە بەرامبەردا سەرۆكایەتی داواكاری گشتی لە ھەمان ڕۆژدا بە نوسراویان ژمارە ١٨ بڕیاری گواستنەوەی بەڕێز ابوبكر حامدی داوە بۆ قەزای خەبات.

لەبەرامبەر ئەو کارەى داواکارى گشتى هەولێر، ناوەندى هزرى یاسایى رایگەیاندوە"پێشەكەشكردنی داوای مافی گشتی لە كڕۆكی كارەكانی داواكاری گشتیە و لە كاتێكدا كە ئەم دادوەرە بەڕێزە ھیچ سەرپێچیەكی ئەنجام نەداوە و ھیچ كارێكی نایاسایی نەكردووە بەڵكو بچوكترین ئەركی سەر شانی خۆ ی جێ بەجێ كردووە، بەڵام سەرۆكایەتی داواكاری گشتی ھەرێمی كوردستان لە جیاتی دەست خۆشی و پێزانین پێشكەشی ئەم دادوەرە بەڕێزە بكات كەچی لە ھەمان ڕۆژ و دوای چەند سەعاتێك فەرمانی كردووە بە گواستنەوەی".

ناوەندی ھزری یاسایی کە لەپەیجى فەرمى خۆى بڵاویکردوەتەوە، داوای روون كردنەوە دەکات لە سەرۆكایەتی داواكاری گشتی سەبارەت بەم بڕیارە وە داوایکردوە، چاو بەم بڕیارە بخشێننەوە.


س.هـ