شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، كه‌سه نزیكه‌كانى عادل ئیمامى هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگی میسر ره‌تیانكرده‌وه، دۆخی ته‌ندروستی عادل ئیمام تێكچوبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌میر فه‌قیه، وێنه‌گرى لوبنانى به‌ناوبانگ، له‌سه‌ر واڵى تایبه‌تی خۆى له فه‌یس بوك نووسیوویه‌تى، "خه‌ڵكینه سه‌ركرده (زه‌عیم) باشه(....) هه‌ندێك چه‌واشه‌كارى و ده‌نگۆى بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
وتیشى، "ئه‌ستێره و هونه‌رمه‌ندى میسرى عادل ئیمام، ته‌ندروستى باشه، به ڕه‌هایش ئه‌وه ڕاست نییه كه تووشى دۆخێكى خراپى ته‌ندروستى بووبێت، تكایه ئه‌م پۆسته‌م وه‌ك دڵنیایى ته‌واو له باره‌ى ته‌ندروستى عادله‌وه لێوه‌رگرن، با جه‌ماوه‌ر و خۆشه‌ویستانى له‌وه دڵنیابن".
ناوبراو له‌گه‌ڵ پۆسته‌كه‌یدا وێنه‌یه‌كى عادل ئیمامیشى پۆست كردووه.
هه‌ر له‌و باره‌شه‌وه عیسام ئیمامى به‌رهه‌مهێنه‌ر و و براى عادل ئیمام وتى، براكه‌ى ته‌ندروستى باشه، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شى ڕه‌تكردنه‌وه كه میدیاكانى میسر له باره‌ى خراپى ته‌ندروستى عادل ئیمامه‌وه بڵاویان كردبۆوه.
دوو ڕۆژ به‌ر له ئیستا، ڕاپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باسیان له خراپبوونى ته‌ندروستى عادل ئیمامى ته‌مه‌ن 79 ساڵ كردبوو، گوایه له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراوه، ماوه‌یه‌ك ماوه‌ته‌وه و ئینجا چۆته‌وه ماڵه‌وه.
ئه‌وه‌ى وایكردووه ئه‌م ده‌نگۆیانه بازاڕیان گه‌رم بێت، ئه‌وه‌یه كه زه‌عیم له‌م ڕه‌مه‌زانه‌دا له‌سه‌ر سكرینى تیڤییه‌كان و له زنجیره ته‌له‌فزیۆنه‌كانى ڕه‌مه‌زان ده‌رنه‌كه‌وتووه، دواى ئه‌وه‌ى ساڵانى پێشوو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌ركه‌وتووه.
زنجیره ته‌له‌فزیۆنى "فه‌لانتینۆ" له ناكاو كاره‌كانى وه‌ستان كه بڕیار بوو ئه‌م ڕه‌مه‌زانه په‌خش بكرێت.
ئه‌یمه‌ن به‌هجه‌تى ئاماده‌كارى زنجیره دراماكه‌ش له دوادواییه‌كانى مانگى مارسى ڕابردوو وتى، زنجیره دراماكه ماوه‌ى 10 ڕۆژه وه‌ستاوه و هۆكاره‌كه‌شى نادیاره.