هاوسەرەكەی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی كرد

کوردستان

18/05/2019‌ 8924 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شۆخان حوسێن هاوسەری شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌، سەردانی ناوبراوی لەزیندانكرد.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس، كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەستیكەوتووە، ئەمڕۆ شەممە شۆخان حوسێن لەزیندان سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی كردووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان سەردانەكە نزیكەی سەعاتێكی خایاندووەو هەریەكە لە سوروە عەبدولواحید خوشكی شاسوارو كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ لەپەرلەمان لەگەڵی بوون.

سەردانەكە لەكاتێكدایە، رۆژی پێنج شەممەی رابردوو بەفەرمانی دادوەر شاسوار عەبدولواحید دەستگیركراو ئێستاش لەژێر لێكۆڵینەوەدا، ئەوەش بەهۆی ئەو سكاڵایانەی لەسەری تۆماركراوە.

پێشتر میدیای سەر بەجوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بڵاویكردبووەوە، كە شاسوار عەبدولواحید چارەنووسی نادیارەو كەس ناتوانێت سەردانی بكات، لەكاتێكدا لەلایەن دادوەری ئاسایش راگیراوەو رەوانەی زیندان كراوە.

هـ ـ ح