هاوپەیمانییەكی نوێی سووننە لەپەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت

عیراق

18/05/2019‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپەیمانییەكی نوێی سووننە لەپەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت، كە كار بۆ لابردنی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان سەرۆكایەتی دەكەن.

ئەحمەد عەبدوڵڵا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی میحوەری نیشتمانی رایگەیاند، بەنیازی دروستكردنی هاوپەیمانییەكی نوێن لەپەرلەمانی عێراق، كە لەچل پەرلەمانتار پێكهاتووە.

ئەحمەد عەبدوڵڵا راشیگەیاند، هاوپەیمانییەكە لەئەندامانی سووننی پێكهاتوون‌و ئامانجیش لەپێكهێنانی ئەو هاوپەیمانییە دروستكردنی بەرەیەكی نیشتمانییە لەپەرلەمانی عێراق.

هەروەها رایگەیاندووە، كە كار بۆ ئەوە دەكەن، محەمەد حەلبوسی لەپشكی سووننەكان لەسەرۆكی پەرلەمان دووربخەنەوەو كەسێكی تر بخەنە شوێنی.

هـ ـ ح