سەرۆک کۆمارو باڵیۆزى ئێران گفتوگۆ بەچارەسەر دەزانن بۆ ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە

عیراق

18/05/2019‌ 360 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق و رایگەیاند، جەخت لە پێویستی گفتوگۆیه‌کی ئیجابی کرایەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە.

سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق ئەمرۆ شەممە ٢٠١٩/٥/١٨ لە بەغدا پێشوازیکرد له‌ ئیرەج مەسجدی  باڵیۆزی ئێران لە عێراق.

لە دیدارێکدا باس لە دوا پێشھاتە سیاسییەکانی ناوچەکە کرا و ھاوکات جەخت لە پێویستی گفتوگۆیه‌کی ئیجابی کرایەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و بەرقەرارکردنی ئارامی و سەقامگیری  بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی و خۆشگوزەرانی گشت گەلانی ناوچەکەدا بێت.

 

ئەو دیدارە  هاوکاتە لەگەڵ توندبوونەوەى کێشەو ئاڵۆزییەکان لەنێوان ئەمریکاو تاران کە لەئێستادا بەهۆى هەڕەشەکانى هەردوولا لەیەکتر لەلێوارى جەنگن لەناوچەکە.

س.هـ