كیم كاردیشیان ناوی منداڵە تازە لەدایكبووەكەی ئاشكراكرد

هەمەڕەنگ

19/05/2019‌ 598 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كیم كاردیشیانی ئەمریكی‌و ئەستێرەی تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە، ئەو ناوەی ئاشكراكرد كە بەنیازە بینێت لەمنداڵە تازە لەدایكبووەكەی.

كیم كاردیشیان بڕیاری داوە ناوی منداڵەكەی بنێت "Psalm West" كە منداڵی چوارەمییەتی.

كیم لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەرەكی منداڵەكەی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە، ئەو ناوەی لێدەنێت، كە چەند هەفتەیەكە لەدایك بووە.

كیم كاردیشیان منداڵدانی ژنێكی بەكرێ‌ گرتووە، بۆ لەدایكبوونی ئەو منداڵەی، كە پێشتریش بۆ منداڵی سێیەمی هەمان كاری كردووە.

هـ ـ ح