بەشێكی سوریا دەبێتە كوردستانی سەربەخۆ

کوردستان

19/05/2019‌ 7072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوەندێكی شیكاری روسی (یوری لیفادا) لەم دواییەدا زانیاری راپرسی ئاشكرا كردوە، لەو راپرسیەدا 51% ی هاووڵاتیانی روسیا لەسەر سیاسەتی حكومەتەكەیان لە سوریا رەزامەندن. 

لەگەڵ ئەوەدا دانیشتوانی ئەو وڵاتە گەشبین نین بە هەبوونی هێزی سەربازی ولاتەكەیان، 55% داوای كشانەوەی هێزەكانیان دەكەن، لە كاتێكدا ئەو رێژەیە پێش دوو ساڵ 40% بوو.

لەسەر بنەمای ئەو راپرسیە، ماڵپەڕی (تسارد قراد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە تێیدا دیدگایەكی ناوخۆیی روسی دەربارەی چارەنوسی دەستێوەردانی سوپای وڵاتەكەیان لە سوریا خراوەتەوە روو.

لەسوریا چی بكەین ؟
سوپای روسیا لە مانگی ئەیلولی 2015 ەوە لەسەر داوای سەرۆكی رژێمی سوریا بەشار ئەسەد بوونی هەیە، لە دوو ناوچەی جیاوازدا لەنگەریان گرتوە ئەوانیش: ناوەندی پاڵپشتی لۆجستی و خواردن بۆ هێزە دەریایەكانی روسیا لە بەندەری تەرتوس، و بنكەی (حەمیم) ی ئاسمانی لە لازقیە. سوپای ئاسمانی روسیا لە كاتی ئامادەبونیەوە لە سوریا توانیویەتی 70% ی خاكی لەدەستچوویی ئەو وڵاتە بگەڕێنێتەوە.

ئەو ئەنجامەی سوپای روسیا بە دەستی هێناوە چاوەڕوان نەكراو بوە بەهۆی كەمی ماوەكەیەوە و سێ ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە، بۆ نمونە ئەمەریكا لە ئەفغانستان بۆ ماوەی دوو دەیە بە هەڵواسراوی مانەوەو تا ئێستاش ئەو حكومەتەی كە پاڵپشتی دەكەن لە كابوڵ لە دۆخی جەنگدان لەگەڵ تاڵیبان، و نیوەی خاكی ئەو وڵاتە لە ژێر دەستی هەڵگەراوەكاندایە.

نیشانەی پرسیار دەربارەی فرۆكەكانی روسیا
سەرەرای ئەنجامەكانی راپرسیەكە دەربارەی هێزی ئاسمانی روسیا، كەچی نیوەی هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر دەیانەوێ چالاكی سەربازی لە سوریا كەم بكەنەوە. پێدەچێ ئەم بابەتە پەیوەندی بەهەندێ هۆكارەوە هەبێت، لەوانە، ناوەندی لیفادا (راپرسیەكەی ئەنجامداوە) بە سەكۆیەكی لیبرالی دادەنرێت، بەردەوامیش ئەمانە بەرهەڵستكاری پرۆسە سەربازیەكانی روسیا بوونە لە دەرەوە. بۆیە سادەییە ئەگەر پشت بەهەندێ سەرژمێری ناو ئەم راپرسیە ببەسترێت.

دیارە هەر راپرسیەك ئەگەری هەندێ هەلەی هەیە، زۆربەشیان بەستراوەتەوە بە چینەكان و وەرگرتنی نمونە، بۆیە باشترە لە هەندێ راپرسیدا پرس بەوانە بكرێت تەمەنیان كەمە، لە هەندێكی تریشدا بۆچونی بەتەمەنەكان وەربگێرێت.

لەبەرئەوە، ئەو كەسانەی دەنگیان دژی مانەوەی هێزە ئاسمانیەكانی روسیا داوە لە سوریا، شتێكی وا دەربارەی رووداوەكانی ئەوێ نازانن.. لە هەمان كاتدا ماڵپەڕی لیفادا ئاشكرای كردوە ژمارەی ئەو روسیانەی وردەكاری رووداوەكانی سوریا دەزانن لە نزیكەوە تەنها 13% پێك دەهێنن.

كێشەی سوریا لە داعش گەورە ترە
بە دڵنیاییەوە ئەم رێژە بچوكە هەست بەوە دەكەن كێشەكانی سوریا بە لەناوبردنی داعش كۆتایی نەهاتوە، تا ئێستاش هەندێ لە ئەندامەكانی لە چەند شوێنێكی پارێزگای دیر الزوری شەرقی ماونەتەوە. هەروەها لە پرێزگای ئیدلب جەنگاوەری سەر بە دەستەی تەحریری شام بونیان هەیە، بەبێ پاڵپشتی روسیا بەشار ئەسەد ناتوانێ بەسەر داعش و دەستەی تەحریری شامدا زاڵ بێت.

لەلایەكی ترەوە، تا ئێستا هێزە ئەمەریكیەكان لە باكوری رۆژهەلاتی سوریا بوونیان هەیە، بەهۆی پاڵپشتی ئەمەریكاوە جەنگاوەرە كوردەكانی نێو هێزەكانی سوریای دیموكرات 30% خاكی سوریای سەر فوراتیان لە ژێر دەستدایە. ئەگەر بێت و روسیا و توركیا و ئێران فشار نەخەنە سەر ئەمەریكاو كوردەكان، ئەوا بەشێكی سوریا دەبێتە سەر بە دەولەتی كوردستانی سەربەخۆ.

سەرچاوە: العربیە
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا