شارپرێس:
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی داوا له‌دی لێخت-ی یاریزانی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندی ده‌كات، ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێك له‌مه‌رجه‌كانی ببێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت دی لێخت بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و یاریزانه داوای موچه‌ی به‌رز نه‌كات.
به‌رشه‌لۆنه كێشه‌ی ئه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه هه‌یه، كه دی لێخت كۆمه‌ڵێك مه‌رجی ماددیی بۆ به‌رشه‌لۆنه هه‌یه‌و ئاماده نییه ده‌ستبه‌رداریان ببێت.
دی لێخت یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو بیكاته یه‌كه‌م گرێبه‌ستی یانه‌كه‌ی.
ڕ . ج