بەژمارە.. ریاڵ مەدرید ئەم وەرزەی بەكارەسات كۆتایی پێهێنا

وەرزش

20/05/2019‌ 343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید كۆتا یاری خولی ئیسپانی بەدۆڕاندن كۆتایی پێهێناوە، ئەوەش بەرانبەر یانەی ریاڵ بیتس.

یانەی ریاڵ مەدرید بەو دۆڕاندن لەم وەرزە كۆی دۆڕاندنەكەی كردە، 18 دۆڕان، كە خراپترین ژمارەی لەوەرزی 1995-1996 بووە بە 12 دۆڕان.

ریاڵ مەدرید جاری یەكەمە لەخولی ئیسپانی نەتوانێت 70 كۆبكاتەوە، كە ئەمساڵ 68 خاڵی كۆكردووەتەوەو لەخوار ئەو ژمارەیەش وەرزی 2001-2002 تۆماریكردووە، كە 66 خاڵ بووە.

هەروەها ئەمساڵ ریاڵ مەدرید بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی هیچ نازناوێكی نەبردەوە، كە لەوەرزی 2014-2015 هەمان سیناریۆی بەسەر هاتووە، كاتێك كارلو ئەنچیلۆتی ئیتالی راهێنەری بوو.

هـ ـ ح