"JAC" دێتە ناو كێبڕكێی بازاڕی ئۆتۆمبیلە كارەباییەكان

جیهان

20/05/2019‌ 565 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "JAC"ی چینی، دروستكردنی ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی راگەیاند، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

باتری شەحنی ئۆتۆمبیلەكە 66 كیلۆواتەو لەسەرووی 35 پلەی سەدی كاردەكات‌و بۆ یەك جار شەحنكردنەوە بەشی 500 كلم دەكات.

ناوی ئۆتۆمبیلەكەی كۆمپانیای "JAC" ، "iEVS4" توانای بزوێنەرەكەی 190 ئەسپەو هەشت گێڕی ئۆتۆماتیكی هەیەو سیستەمی هەڵسورێنەری چواریشی هەیە.

هـ ـ ح