ناسا كەشتییەكی ئاسمانی رەوانەی سەر رووی مانگ دەكات

جیهان

20/05/2019‌ 501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "ناسا"ی ئەمریكی لەرێگەی 11 كۆمپانیای هاوبەشی كار بۆ ئەوە دەكات، تا كەشتییەكی ئاسمانی رەوانەی سەر رووی مانگ بكات.

ناسا لەچوارچێوەی بەرنامەی "ئارتمیس" ئەو كەشتییە ئاسمانییە رەوانەی سەر روووی مانگ دەكات، كە بەرنامەكە لەئێستادا دەستیپێكردووە.

ئەو كۆمپانیایانەی ناسا هاوبەشیان لەگەڵ دەكات بریتین لە  Lockheed Martin وBlue Origin وAerojet Rocketdyne وSpaceX وSSL وBoeing Dynetics‌و چەند كۆمپانیایەكی ترن‌و بڕیارە كار لەسەر دروستكردنی كەشیتییەكە بكەن، كە ئێستا لەقۆناغی دیزاینكردایە.

لەو بارەوە بەرێوەبەری بەرنامەكە مارشال سمیس رایگەیاندووە، كە چاوەڕێن بۆ ئەوەی جارێكی تر بگەڕێ،ەوە سەر رووی مان.

ماوەی رابردووش كۆمپانیای "Blue Origin"ی ئەمریكی ئاشكرایكرد، كە بەرنامەی هەیە لەداهاتوو مرۆڤ بنێرێتەوە سەر رووی مان.

هـ ـ ح