مەحمود سەنگاوی: ناوچە دابڕینراوەكان خاكی ئێمەن بە زۆر یان بە ئاشتی دەیگەڕێنینەوە

عیراق

20/05/2019‌ 1093 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەحمود سەنگاوی وتی: ناوچە دابڕینراوەكان خاكی ئێمەیە رۆژێك لەرۆژان ئەبێ بگەرێنەوە یان ئەیان گەڕیننەوە بە زۆر یان بە ئاشتی.

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، دەڵێت: من پێیم وایە كاربەدەستانی عێراق ئەگەر شیعە بن، ئەگەر سوننی بن، ئەگەر هەرچی بن، یەك بیر و بۆچوونیان هەیە لەسەر هەرێمی كوردستان و لەسەر ئەو نەتەوانەی، كە لە عێراقدا ئەژین، ئەگەر لەسەر دەمی بەعس ئێمە گلەییەكی زۆرمان كرد، كە بەعسیەكان ئەنفالیان كردووە، بەعسییەكان ژینوساێدیان كردووە، خاكی كوردیان داگیر كردووە، كوردیان لەسەر ماڵ و خانوویان خۆیان دەركردووە، بەڵام ئێستا لەم كاتەدا كە بەشێك بە ناوی داعشەوە، بەشێك بە ناوی ( عصائب اهل الحق) و بەشێك بە هەر ناوێكەوە ئەوانە جارێكی تر كەوتوونەتە وێزەی كورد، وە ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق بڕوایان بە پێكەوە ژیانی نەتەوەكان هەیە، بۆ بەر چاویانەوە لە كەركووك گەنم و جۆێ كوردەكان بە (دڕاسە) ئەدۆرنەوە و گەنم و جوەكە ئەبەنەوە بۆ ماڵی خۆیان بەڵام پارێزگاری بە وەكالەتی ئەو شارە بێدەنگ دانیشتووە.

مەحمود سەنگاوی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: ئەبینیت لە ناوچەی خانەقین، راستە داعش هەیە و لەوێ كۆمەڵێك كاری خراپی كردووە و هەرچی بكا لە رۆژی دووایی لە ساێتەكەی خۆێ بڵاوی ئەكاتەوە، خەڵكانێك ئەكوژرێ، خەڵكانێك دەر ئەكرێن، كۆمەڵێك خەڵك لە ناو حەشدی شەعبیدا، لە ناو عصائب اهل الحق وە ئەو لایەنانەی كە بە ناوی شیعەوە چوونەتە ناویانەوە دێن پەلاماری كورد ئەدەن ، بۆ نموونە لە ناوچەی خانەقین هەرچی كارگەی بلۆك و كۆمەڵێك كارگەی چەو و لم و شتی خەڵك، هەمووی بە بەرچاوی حكومەتی عێراقیەوە، هەموویان سووتاند، هەموویان تەقاند وە هێزێكی زۆریان هاوردووە بۆ ناوچەكە، بەڵام هێزە زۆرەكە خۆیانیشیان پێی نا پارێزری، كە واتە لەە ناو سوپای عێراق، لە ناو حەشدی شەعبی ئەو كەسانە هەن كە ئەیانەوێ كورد دەركەن، لە سەركردایەتی حەشدی شەعبی، لە سەركردیەتی عێراقیش خەڵك هەیە جارێكی تر ئێستاكە تەعریب ئەكا وە لە ژێر دەستی ئەوان تەعریب ئەكرێ، ئەگەر هەموو كۆك نیین بۆ ئەو كاسانەی ئەو كارانە دەكەن لەسەر كار لا نادرێن، ئەگەر ئەوان بڕوایان وایە ئەو خەڵكە بپارێزن، تەسلیمی دەستی منی كەن لەبەر ئەوەی من بەرپرسی خانەقین و ئەو ناوەم".

هەروەها دەڵێت: كارنامەی ئێمە بەردەوام ئامادەین بۆ گەڕانەوە بەڵام بارودۆخەكە هەی ئەوە نییە ئێمە شەڕێك درووست كەین لەو ناوچانە كە رەنگە لە قازانجمان نەبێ، ئەگینا ئەوە

ئەو باسی لەوەش كردووە، كە  كەس خاكی خۆێ نافرۆشی، كەس شەرافەت و كەرامەتی خۆێ نافرۆشی، هەموو دونیا ئەزانێ كەركوك كە لە ئێمە داگیر كرا، ئێران داگیری كرد، توركیا داگیری كرد، عێراق داگیری كرد وە بە پشتێوانی سوپای ئەمەریكا و دەسەڵاتی ئەمەریكا.

مەحمود سەنگاوی ئەوەشی وت: ئەمە بۆچوونی تایبەتی خۆمە و رەنگە هەی حیزبەكەم نەبێ، پارتی سەیتەرەكردنی بەسەر یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بەسەر حیزبە سیاسیەكاندا زۆر بەلای موهمترە لەسەركەوتنی كورد ".

هـ ـ ح