شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكای دایه‌وه و رایگه‌یاند، هه‌ڕه‌شه له ئێرانییه‌كان مه‌كه، "ئێرانیه‌كان توڕه مه‌كه".
محه‌مه‌د جەواد زەریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری نوسیویه‌تی، "ئەسکەندەری مەقدۆنی و چەنگیزخان بەرامبەر بە ئێران شکستیانهێناوە، شەڕئەنگێزەکان دیارنەمان و ئێران هێشتا بەپێوە وەستاوە".
شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، "ئەگەر ئێران دەیەوێ شەڕ بکات، ئەوە دەبێتە کۆتایی فەرمی بۆ ئێران. هەرگیز جارێکی دیکە هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نەکەن".
تویته‌كه‌ی تره‌مپ ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی موشه‌كێك هات له له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
زەریف هه‌روه‌ها به تره‌مپ ده‌ڵێت، "لەكاتێكدا هەمو زۆردارەكان كۆتاییان پێهاتوە ئێرانیەكان بۆ هەزاران ساڵ ئارامیان گرتوە، "هەرگیز ئێرانیەكان توڕە مەكە، ڕێزگرتن تاقیبكەرەوە، ئەوەیان ئەنجامی دەبێت".
ه.م