شارپرێس:
ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی ئاشكرایكرد، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت دووباره له‌ژێر ده‌ستی جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری پێشوتری ڕیاڵ مه‌درید یاریبكات.
ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت بڵاویكرده‌وه، ڕۆناڵدۆ داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كردوه كه ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی خانمه پیره‌كه بده‌نه جۆزێ مۆرینیۆ.
هه‌ینی ڕابردوو دوای پێنج وه‌رز ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ڕاهێنه‌ری یۆڤانتۆس ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه، وا بڕیاریشه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ڕیزی ئه‌و یانه‌یه جێبهێڵێت.
پێشتر هه‌ریه‌كه له‌ڕۆناڵدۆ و مۆرینیۆ له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌زموونی كاری پێكه‌وه‌ییان هه‌بووه، بۆیه شیكه‌ره‌وان به‌دووری نازانن دووباره پێكه‌وه له‌یه‌ك یانه‌دا كۆببنه‌وه.
ڕ. ج