شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێ، هیچ هه‌وڵێك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ئارادا نییه، ده‌شڵێ، ئابووریی ئێران به‌رده‌وامه له‌هه‌ره‌سهێنان.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌تویته‌ری خۆی بابه‌تێكی بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، هیچ هه‌وڵێك بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران له‌ئارادا نییه‌و بابه‌ته‌كه‌ی ته‌نیا به ده‌نگۆی "میدیای هه‌واڵی ساخته" زانی.
تره‌مپ وتیشی، ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ئه‌مریكاوه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئابورییه‌كه‌یان له‌هه‌مانكاتدا به‌رده‌وامده‌بیت له هه‌ره‌سهێنان، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی دڵته‌نگییه بۆ گه‌لی ئێران.
ڕ . ج