كۆمپانیای فەیسبووك دەچێتە كێبڕكێی دروستكردنی رۆبۆتی زیرەك

جیهان

22/05/2019‌ 368 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "فەیسبوووك"ی ئەمریكی، لەهەنگاوێكی چاوەڕواننەكراودا چووەتە كێبڕكێی دروستكردنی رۆبۆتی زیرەك.

كۆمپانیاكە لەرێگەی چەند رۆژەیەكەوە دەیەوێت دەست بەدروستكردنی رۆبۆت بكات، كە ئاستی زیرەكی رۆبۆتەكان لەوپەڕی بەرزیدا بێت.

لەهەنگاوی یەكەمدا رۆبۆتێكی شەش پێیی هاوشێوەی جاڵجاڵۆكە دروست دەكات، كە بەئامێرێكی تەچ سكرینەوە بەسراوەو كاری لەسەر دەكرێت.

كۆمپانیاكە رایگەیاندووە، دەیانەوێت گەشەی زیاتر بەجیهانی رۆبۆتە زیرەكەكان بدەن، بۆیە دەستیان بە وەبەرهێنان لەو بوارە كردووە.

هـ ـ ح