بەهۆی تووڕەبوونەوە.. فیلێك بە قاچەكانی پیاوێك دەشێلێت

جیهان

22/05/2019‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دانیشتووانی گوندێكی هیندستان، كە دەبینن فیلێك واخەریكە بەچكەكەی دەبێت دەست دەكەن بەبەردبارانكردنی ، ئەوەش ئاگری تووڕەیی فیلەكە هەڵدەگیرسێنیت و هێرشیان بۆ دێنێت ، لەئاكامدا لانیكەم یەكێكیان دەكەوێتە ژی پێكانی و دەمرێت .

بەگوێرەی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی توورەیی فیلەكە بەهۆی ئەوە بووە، كە دانیشتووانی گوندی "ئەنجاشیولی " لە هیندستان بەردبارانی فیلێكیان كردووە كە خەریك بووە بەچكەكەی لەدایك ببێت ، بۆیە ئەوە وای لە فیلەكە كردووە تا یەكێكیان لێنەكوژێت توورەییەكەی دانەمركێتەوە.

لە گرتە ڤیدیۆكاندا دەردەكەوێت، كە فیلە مێیەكە هەوڵ دەدات بەچكەكەی رابكیشێت لەكاتێكدا ئەو توانای هەستانی نییە .

لە گرتە ڤیدیۆكاندا وادەردەكەوێت دایكەكە پارێزگاری لە بەچكەكەی دەكات ، لەكاتێكدا خەڵكەكە دەیانەوێت لێی نزیك ببنەوە ، وادیارە دایكەكە دەیەوێت بەچكەكەی بۆناو دارستانەكە بگوازێتەوە.بەڵام بۆ پاراستنی بەچكەكی هەر دەمینێتەوە كە وادەردەكەوێت تەندرووستی باش نییە .

بەپێی قسەی دانیشتووانی ناوچەكە دوای ئەوە ١٠ فیلی تر دەردەكەون بۆ ئەوەی بەرگری فیلە مێیەكە بكەن ، بەڵام خەڵكی ناوچەكە فیلەكان بەرەو دارستانەكە راودەنێن .

دوای ئەم ڕووداوە پۆلیسی جەنگەڵبانیش چواردەوری دارستانەكەیان گرتووە و ریگەیان نەداوە خەڵكەكە بچێتە ناو ، بەرپرسانی ئیدارەی دارستانەكان دەڵێن ئەوان لەنزیكەوە چاودێری فیلە مێیەكە دەكەن ، بەڵام هێشتا نەیانتوانیوە بیبەنە نیشتیمانە سرووشتییەكەی خۆی، بۆیە چاوەرێ دەكەن تا ئارام دەبێتەوە.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی