رێوشوێنی ئەمنی ناوچەی سەوزی بەغدا توندتر دەکرێت

عیراق

22/05/2019‌ 334 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، پلان هەیە ڕێوشوێنی ئەمنی ناوچەی سەوزی بەغدا توندتربێت.

رۆژنامەی عەرەبی جەدیدە لە زاری ئەم سەرچاوە ئەمنییەوە رایگەیاند، ڕێوشوێنی ئەمنیی توند لە ناوچەی سەوزی بەغدا بۆ پاراستنی لە بەرانبەر هێرشی موشەک وهاوەن و هێرشی جۆراوجۆریتر گیراوەتەبەر. کە تیایدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهێرشێکی هاوشێوە  باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرایە ئامانجی چەند موشەکێک.

ئەم سەرچاوە ئەمنییە هەروەها ڕوونیشی دەکاتەوە، هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بازگە پشکنینەکاندا کراوە و ئاستی ئاگادارکردنەوەکان تا ئاستی هۆشیاری باڵا لەناوچەی سەوز بەرز کراوەتەوە و ئەم پلانەش لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی خودی سەرۆک وەزیراندا بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوەکە ئەمنییەکە ئەوەشی خستەڕو، ئەم پلانە ئەمنییە کە سەدان هێزی ئەمنیی تیایدا بەشدارن، تەنها تایبەت بە ئۆپەڕاسیۆنی چاودێری نییە، بەڵکوو هێزە هەواڵگرییکانیش بۆ ڕووداوە و شتە جێی گومانەکانیش هاوکاری پڕۆسەکە دەبن. لەگەڵ ئەمەشدا هاوڵاتیانیش لە بینینی هەر ڕووداوێکی گۆماناوی هۆشیار کراونەتەوە تاپەیوەندی بەدامو دەزگا ئەمنییەکانەوە بکەن و هێزی ئاسمانیش چاودێری ئاسمانی ناوچەکە بە کۆپتەرەکانی دەکات.
 
ئاشکراشی کرد، پلانەکە لە ئێستادا لە ژمارەیەک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی بەغدا جێبەجێ دەکرێت و تاکاتێکی نادیار بەردەوامی دەبێت و فەرماندە ئەمنییەکانیش هێزەکانی گەڕان وپشکنینیان ئاگادار کردووەتەوە هەرکەس بەپێی ڕێنمایی و یاساکان نەجووڵایەوە، لەچوارچێوەی یاسادا ئیجرائاتی پێویستی لەگەڵدا بکەن، کەبەپێی پلانەش  ئەفسەرانی خەتاباریش ڵەئەدای وەزیفی و کارەکانیان سزا دەدرێن.


وەرگێڕان: یاسین نادر