تۆنی كرۆس و تێر شتیگن لەپێكهاتەی ئەڵمانیا نین

وەرزش

23/05/2019‌ 380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەریەكە لە تۆنی كرۆس‌و مارك-ئەندرییە تێر شتیگن لەپێكهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نین، ئەوەش بەپێی ئەو پێكهاتەی یواكیم لۆفی ئەڵمانی‌و راهێنەری هەڵبژاردەكە رایگەیاندووە.

پێكهاتەكە تایبەتە بەیارییە ئامادەكارییەكانی ئەڵمانیا بۆ جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە 2020، كە بانگهێشتنەكردنی ئەو دوو یاریزانە چاوەڕواننەكراو بووە.

ئەو دوو یاریزانە ، كە یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنە دەكەن، ئێستا پێكانیان هەیە، بەڵام پێشتر لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن.

ئەڵمانیا لەهەشتی یۆنیۆ لەدژی بیلاروسیاو یاری دەكات‌و دوای سێ‌ رۆیش لەبەرانبەر ئیستونیا یاری دەكات، كە یاری ودی‌و ئامادەكارین بۆ هەڵبژاردەكە.

هـ ـ ح