كچێكی ئوسترالی هاوسەرگیری لەگەڵ "پردی شەیتان" دەكات

هەمەڕەنگ

23/05/2019‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كچە گەنجێكی ئوسترالی هاوسەرگیری لەگەڵ پردێكی مێژوویی كردووە، كە ئەو پردە لەفەرەنسا ناوبانگی هەیە.

كچەكە ناوی جودی رۆزەو لەگەڵ پردێكی مێژوویی هاوسەرگیری كردووە، كە بە پردی "شەیتان" ناوی دەبرێت.

پردەكە دەكەوێتە ناوچەی "سیریە"ی باشووری فەرەنسا، كە ئەو كچە خۆشەویستییەكی تایبەتی بۆ پردەكە هەیە، بۆیە هاوسەرگیری لەگەڵ كردووە، وەك ئەوەی خۆی رایگەیاندووە.

رۆز بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ پردی شەیتان، جلوبەرگی تایبەتی بوكێنی لەبەر كردووەو ئاهەنگیشی بەو هۆیەشەوە گێراوە، ئەوەش لەسەر پردەكە.

هـ ـ ح