عەبدولمەهدی سەرۆكی شاندەكانی بۆ تاران‌و واشنتۆن دیارینەكردووە

عیراق

23/05/2019‌ 167 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەك رەتیكردەوە، عادلعەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرۆكی شاندەكانی بۆ واشنتۆن‌و تاران دیاریكردبێت.

دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند، كە بۆ نێوەنگیری نێوان ئەمریكاو ئێران شاندی جیاواز دەنێرنە تاران‌و واشنتۆن وا راگەیەنرا سەرۆكی شاندەكان دیاریكراون.

لەو بارەوە سەرچاوەیەك بۆ كەماڵی RT رایگەیاندووە، كە هیچ كەسێك بۆ سەرۆكایەتی شاندەكان دیارینەكراون‌و دیاریش نییە كەی ئەو دوو شاندە سەردانی ئەو دوو وڵاتە دەكەن.

میدیاكان ئەوەشیان بڵاوكردەوە، كە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەرۆكایەتی شاندەكانی بەغدا بۆ تاران‌و واشنتۆن دەكات.

هـ ـ ح