فازڵ میرانی هەڵوێستی پارتی لەسەر دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم رادەگەیەنێت

کوردستان

23/05/2019‌ 1857 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربارەی هەڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بەدەنگۆی دەستگیركردنی نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی دەكرێت لەسەر ڕیفراندۆم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بێت، دەڵێت: ئێمە هەرچی لەدەستمان دێت پارێزگاری لێدەكەین وەك تێكۆشەرێكی كورد وە وەك ئەوەی ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، هەروەها پارێزگاری كەركوك بوو،ە كە كەركوك دڵی كوردستان و "قیبلەی" كوردستانە".

فازڵ میرانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا دەشڵێت: خۆ ئەگەر ڕیفراندۆم و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان تاوان بێت ئەوا ئێمە و هەموو كوردە بەشەرەفەكان تاوانبارین با بێن دادگایمان بكەن، لەدوێنێوە سەرۆك بارزانی و "كاك نێچیرڤان بارزانی" ڕاستەوخۆ پاش بڵاوبونەوەی دەنگۆكە لەهەوڵی چڕدان و خۆیان "لەسەر خەت-ن، وە بەڕاستی ئەوەندەی نەجمەدین بۆ یەكێتی و كەركوكی كرد ڕەنگە ئەگەر ئێمە كورد نەبوینایە بۆ پارتی نەدەكرد، بەڵام بەكورد بونی "نەجمەدین" و هەڵوێستە كوردایەتیەكانی نەجمەدین ئێمە بە واجبی خۆمانی دەزانین ئەوەی پێمان بكرێت لەڕێگا یاساییەكان و كەناڵە دیبلۆماسیەكانی خۆمانەوە بەرگریمان لە "كاك د.نەجمەدین "كردووە و دەشیكەین، سەبارەت بەهەڵوێستی یەكێتی.

میرانی ئەوەش دەڵێت: تا ئێستا هیچ بۆچوونێكی فەرمی و نافەرمیم لەسەر د.نەجمەدین لە یەكێتی نەبیستووە، ڕەنگە لەناو یەكێتی هەبێت وەك ئێمە پێیان اخۆش بێت، بەڵام بەشێكیشیان هەیە پێیان خۆش بێت، ئەوانەی نا مەبدەئین و سیستیان هەیە بەرامبەر دوژمن و ناحەزانی كورد نەك هەر بۆ د.نەجمەدین بەڵكو پێیان خۆشە بەیانی هەموومان بگیرێین، كە ئەوەش خەیاڵێكە بەڕای من سەری نەگرتووە و سەریش ناگرێت."

رۆژی سێ‌ شەممە نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لەفڕۆكەخانەی بەریروتی لوبنان دەستگیركراو دوای چەند سەعاتێك مانەوە لەلایەن پۆلیسی ئەنتەرپوڵ ئازادكرا.

هـ ـ ح 

بەپەلە