شارپرێس:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای ڕژێمی كۆماری ئیسلامی ئێران بگۆڕێت.
مایك پۆمپیۆ له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دوپاتیكرده‌وه كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فشار له‌ئێران بكات بۆ گۆڕینی سیاسه‌ته‌كانی له ناوچه‌كه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران هه‌واڵی سه‌ردانی نهێنی چه‌ند شاندێكی وڵاتانی بیانی بۆ ئێران پشتڕاستكرده‌وه، كه مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كان هه‌وڵدان بوون بۆ دانوستانی واشنتۆن و تاران.
ڕ. ج