ژمارەیەک چەکدارى داعش لە گەرمیان کوژران

کوردستان

23/05/2019‌ 406 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ژمارەیەک چەکداری داعش لە سنوری گەرمیان لەلایەن هێزێکى هاوبەشى پێشمەرگەو فەڕەنسا کوژرا.

 

سەرچاوەیەک لە هێزى پێشمەرگە لە گەرمیان بە شارپرێسى راگەیاند، هێزێکى هاوبەشى پێشمەرگەو هێزێکى سەربازى فەڕەنسا ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشییان لە سنورى گەرمیان ئەنجامداوە.

 

هەروەها ئەو هێزە هاوبەش لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەک چەکدارى داعش لە سنورى ناحیەى نەوجول لە نزیک دوزخورماتوو کوژراون.

 

هاوکات فڕۆکەکانى فەڕەنسا بۆردومانى چەند پێگەیەکى داعشیان لە سنورەکە بۆردومانکردوەو ژمارەیەک چەکدارى تر کوژراون نائێستا ژمارەى ئەوانە نازانرێت.

س.هـ