دوای 350 یاری ماڵئاوایی لە ئەتلەتیكۆ مەدرید كرد

وەرزش

24/05/2019‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دیگۆ گۆدینی ئۆرۆگوایی ‌و یاریزانی ئەتلەتیكۆ مەدرید ماڵئاوایی لەیانەكەی دەكات، ئەوەش دوای 350 یاری، كە لەساڵی 2011 یاری بۆ ئەو یانە دەكات.

ئەو یاریزانە 34 ساڵە دوای ساڵانێك لەیاریكردن بۆ یانە مەدریدییەكە هاوینی داهاتوو كۆتایی بەگرێبەستەكەی دێت‌و ریزی یانەكەی جێدەهێڵێت.

گۆدین لەیانەی ئۆساسۆناوە رووی لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كرد، كە بەم دوایانە بووە كاپتنی یانەكە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەیارییەكان پێشكەشی دەكرد.

ئەو یاریزانە جامی شای ئیسپانیا لە 2013 و خولی ئیسپانی 2013-2014، یۆروپا لیگ لە سالەكانی 2011-2012 و2017-2018 و جامی سوپەری ئەوروپا 2012 و 2018 و جامی سوپەری ئیسپانی 2014 بردووەتەوە.

هـ ـ ح