زانیاری لەسەر ئەو منداڵەی لەتەنیشت شا سەلمانەوە دانیشتووە

جیهان

25/05/2019‌ 2829 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان زانیارییان لەسەر ئەو منداڵە بڵاوكردەوە، كە لەتەنیشت شا سەلمان پاشای سعودییەوە لەچەند وێنەیەكدا دەركەوتووە.

وێنەكان لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسعودییە بڵاوبووەتەوە، كە كاردانەوەی زۆری دروستكردووەو پرسیاری زۆر لەبارەی ناسنامەی منداڵەكە كراوە.

بەپێی رۆژنامەی سەبەقی سعودی ئەو منداڵە شازادە سەلمانی بن سوڵتان ب سەلمان بن عەبدولعەزیزە.

منداڵەكە نەوەی شا سەلمانەو زۆرجار بۆ سەیركردنی پێشبركێكان دەیبات‌و لەتەنیشت خۆیەوە دایدەنێت.

هـ ـ ح