عێراق پلانى جێگرەوەى هەیە... داخستنى گەرووى هۆرمز زیانى گەورە بە ئابورى عێراق دەگەیەنێت

عیراق

25/05/2019‌ 654 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیری نەوتی عێراق جەخت دەکاتەوە، بە داخستنی گەرووی ھورمز لەرووى ئابورییەوە زیانى زۆر بە عێراق دەگات.

 

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز  بەهۆى ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئەوا کاریگەرى خراپى لەسەر ئابورى وڵاتەکەى  دەبێت.

 

وەزیرى نەوتى عێراق ئاماژەى بەوەشکرد، داخستنى ئەو دەرچە دەریاییە وكاریگەری نەرێنی لەسەر ئاڵۆگۆڕی بازرگانی عێراق و ولاتانى ناوچەکە دەبێا كه‌ لەرێگەی گەرووی ھورمزوە نەوت ھەناردە دەكەن.

غەزبان رونیکردەوە، عێراق ھەموو ھەوڵ و بژاردەیەك لەئەگەری داخستنی گەرووی ھورمز دەگرێتەبەر و ئامادەشە رووبەرووی ئەو رووداوە ببێتەوە.

 

ناوبراو رونیکردەوە، رۆژانە 18 ملیۆن بەرمیل نەوت لەرێگەی ھورمزەوە ھەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت.

س.هـ