بۆ یەكەمجار.. كچێكی بەرازیلی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی دەكات

هەمەڕەنگ

26/05/2019‌ 920 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاری بیلو هوریزونتی رۆژهەڵاتی بەرازیل، رووداوێكی سەیری بەخۆوە بینی، كە یەكەمجارە لەو وڵاتە روودەدات.

رووداوەكە هاوسەرگیری كچێكی 38 ساڵان بوو، كە ئەو كچە هاوسەرگیری لەگەڵ خودی خۆی كردووە، چكەكە ناوی جوسارا دوترا كوتو بووەو دەڵێت: هیوایەتی ئەوە بووە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆی بكات.

لەبەرازیل تائێستا رووداوی لەو شێوە رووی نەداوەو كوتوش دەشڵێت: لەدوای ئەو هاوسەرگیرییەی ژیانی تەرخان دەكات بۆ كچەكەی.

پێشتر لەچەند وڵاتێكی جیهان هاوسەرگیری لەو شێوە روویداوەو هەفتەی رابردووش لەرووداوێكی سەرنج راكێش، كچێكی ئوسترالی هاوسەرگیری لەگەڵ پردێك لەفەرەنسا كرد.

هـ ـ ح