شارپرێس:
ماوریسیۆ ساری به مه‌رجی كڕینی سێ یاریزان ئاماده‌یی نیشانداوه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی ببێت، ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یۆڤانتۆس وه‌ربگرێت.
ڕۆژنامه‌كانی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه، ساری مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه سێ یاریزانی به‌توانا بۆ ڕیزی یانه‌ی یۆڤانتۆس بگوازرێته‌وه، ئه‌وكاته ئاماده‌یه ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌و یانه‌یه وه‌ربگرێت.
له‌باره‌ی ئه‌و سێ یاریزانه‌وه ڕۆژنامه‌كان ده‌ڵێن، ناوی دوان له‌و یاریزانانه‌ی ساری به‌لایه‌وه په‌سه‌نده بریتین له فه‌وزی غوڵامی ئه‌ستێره‌ی جه‌زائیری و كۆلیبابی.
تا ئێستا دیارنییه چاره‌نوسی ساری له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی چیده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌م وه‌رزه ساری ڕاهێنه‌رایه‌تی چێڵسی وه‌رگرت، به‌ڵام یانه‌كه هیچ ئه‌نجامێكی گرنگی به‌ده‌ستنه‌هێنا.
ڕ . ج