هەوڵەكانی بۆ ئازادكردنی چڕكردووەتەوە
پارتی نایەوێت لەرێگەی نەجمەدین كەریمەوە نهێنییەكانی دۆسییەی نەوتی كەركوك ئاشكرابكرێت

عیراق

27/05/2019‌ 2222 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات ترسی لەئاشكرابوونی دۆسییە نهێنییەكانی كەركوك هەیە، بۆیە هەوڵەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ئازادكردنی نەجمەدین كەریم.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دەست شارپرێس كەوتووە، پارتی دەستی بەهەوڵێكی چڕو پڕ كردووە، بۆ ئەوەی بەزوویی نەجمەدین كەریم ئازاد بكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان هەوڵەكەی پارتی پەیوەندی بەوەوە هەیە، كە نایەوێت دۆسییە نهێنییەكانی نەوتی كەركوك ئاشكرابكرێت.

هەفتەی رابردوو لەسەر سكاڵایەكی دادگای نەزاهە نەجمەدین كەریم پارێزگاری پێشووی كەركوك لەبەیروتی پایتەختی لوبنان دەستگیركراو دوای ماوەیەك ئازادكرا، بەڵام لەو وڵاتە رێگەی گەشتكردنی لێقەدەغەكراوەو لەژێر چاودێرییە.

نەجمەدین كەریم لەو كاتەی پارێزگاری كەركوك نزیكایەتییەكی زۆری لەگەڵ پارتی دیموكرات هەبوو، هەروەها رۆڵی هەبوو لەهەناردەكردنی نەوتی پارێزگاكە بۆ توركیا، كە پارتی سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیەی دەكرد.

هـ ـ ح