پەیوەندییەكی بەهێز لەنێوان خواردنی شلك‌و گوشاری خوێن‌و كێشەكانی دڵ هەیە

تەندروستی

30/05/2019‌ 1594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس
لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانستی ئەوەی ئاشكرا كردووە، كە خواردنی شلك دەبێتە هۆی دابەزاندنی گوشاری خوێن .

لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی لە ئەمەریكا كراوە و تێیدا چەند خانمێك كە گەیشتوونەتە (تەمەنی نائومیدی )و بەدەست بەرزبوونی پەستانی خوینەوە دەیانناڵاند ، بۆماوەی هەشت هەفتە و بەشێوەیەكی رۆژانە ژەمێكی فراولەیان دراوەتی ، دوای ئەو ماوەیە بەراوردی پەستانی خوێنیان كراوە لەپێش و لەپاش خواردنی شلكەكان .

بەپێی ئەنجامەكان دەركەوتووە، كە دوای خواردنی شلكەكان ڕێژەی پەستانی خوینیان دابەزیوە ، ئەوەی ئاشكراشە ئەوەیە كە تێكرای گوشاری خوێن لای خانمان دوای گەیشتنیان بە تەمەنی نائومێدی زیاد دەكات .

هەروەك لێكۆڵینەوەكە ئەوەی دەرخستووە كە ئەو خانمانەی هەفتانە سێ جار شاتوو دەخۆن ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بەڕێژەی ٣٠%  كەمتر لە كەسی ئاسایی لە مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دووریان بخاتەوە 

توێژەرەكان دەڵێن بەهۆی ئەوەی شلك دەوڵەمەندە بە رەگەزەكانی فلافۆنیدی دژە ئۆكسان بۆیە كاریگەری هەیە لەسەر پاراستن لە گرفتەكانی دڵ .

شلك زۆر دەوڵەمەندە بە رەگەزەكانی دژە ئۆكسان كە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی پەستانی خوین لەڕێگای شلكردنەوەی ئەو ماددە ناوپۆشراوەكانی بۆڕییەكانی خوێن ، بەوەش ساخوینبەرەكان فراوان دەبن و گوساری خوێن دادەبەزێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵغ