ئەو كەسانەی رێژەی كۆڵیستڕۆڵیان بەرزە تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبن

تەندروستی

03/06/2019‌ 539 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات، ئەو كەسانەی كۆڵیستڕۆڵی بەرزیان هەیە، تا ڕادەیەكی زۆر، لە مەترسی تووشبوون بەزەهایمەر و لەبیرچوونەوەدان.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی دەیلی مەیل، ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریدەخات، كەسانێك كۆڵیستڕۆڵیان بەرزە، بەڕێژەیەكی بەرچاو لەمەترسی تووشبوون بەزەهایمەر و لەبیرچوونەوەدان.

لێكۆڵەڕان دەڵێن: لەنێوان كۆڵیستڕۆڵ و زەهایمەردا پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆ هەیە، دەوری مولیكولەكانی(molecule)  ئەمیلوئیدی بیتا لە دەستپێكی زەهایمەردا سەلمێنراوەو لێكۆڵینەوەكان دەریدەخات، كۆڵیستڕۆڵ لە كلسكردنی ئەم مولیكولانەدا دەوری هەیە.

كۆڵیستڕۆڵ یەكێك لەبەشە سەرەكییەكانی خانەی نۆرۆنە، كە كۆكردنەوەی مولیكوڵەكانی ئەمیلویدی بیتا دەبزوێنێت و لەئەنجامدا بەدروستكردنی(Platelets یان ترومبوسیت‌)ی   ئەمیلۆیدی، سووڕانێكی ڕووخێنەرانە دەستپێدەكات، كە مردنی نۆرۆنەكانی بەدوادا دێت و زەهایمەر بەدی دێنێت.
 
بەپێی ئامارەكان، نزیكەی 200 هەزار ئەمریكی پێش لەتەمەنی 65 ساڵی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.

ئەو لێكۆڵینەوە بەهۆی لێكۆڵەڕانی زانكۆی ئیمۆری (Emory University) وە ئەنجامدراوە، جەخت لەوە دەكاتەوە، 4جین لەسەرهەڵدانی زەهایمەردا كاریگەرن، بەڵام كۆڵیستڕۆڵی بەرز بەبێ لەبەرچاوگرتنی دەوری جینەكان تووشی نەخۆشی زەهایمەر دەبێت.

لێكۆڵینەوە نوێیەكان هەروەها دەریدەخەن، كە خواردنی تەندروست دەتوانێت كەمبوونەوەی لەنێوچوونی یادەوەری بەدوادا بێت، كەلە ئەگەری پێچەوانەی ئەمە كەسە تووشبووەكان بە كۆڵیستڕۆڵی بەرز، لەمەترسی تووشبوون بە زەهایمەردا دەبن.

ئامارەكان هەروەها دەریدەخەن، كە زیاتر لە پێنج ملیۆن ئەمریكی تووشی ئەم نەخۆشییەن و لەنێوان 5تا10%ی ئەوان لەتەمەنی 40و50ساڵیدا تووشی لەدەستدانی یادەوەری دەبن.

زاناكان هیواداریشن، كە بەتێگەیشتنی زیاتر لە هۆكار ومەترسییەكانی ئەم نەخۆشییە بتوانن دەرمانی باشتری بۆ بدۆزنەوە تا بەتەواوی لە سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە ڕێگریی بكەن.

وەرگێڕان: یاسین نادر