​2 كورد بوونە پەرلەمانتار.. هەڵبژاردنی پەرلەمانی دانیمارك بەسەركەوتنی چەپەكان كۆتایی هات

جیهان

07/06/2019‌ 947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئامادەكردنی: گۆران هەڵەبجەیی
ڕیكەوتی 2019.06.05  وادەی هەڵبژاردن بوو بۆ پەرلەمانی دانمارك، كە لەو هەڵبژاردنەدا 13 حیزب و لایەن و كەسایەتی بەشداریان تیدا كرد بۆ پڕ كردنەوەی 175 كورسی، كە ژمارەی كوسییەكانی پەرلەمانی دانماركە. 

سەعات 8 ی بەیانی تا 8ی ئیوارە كاتی دەنگدان بوو، پاش سەعات هەشت دەستكرا بە جیاكردنەوەی دەنگەكان‌و بەهۆی ئەوەی  جیاكردنەوەی دەنگەكان ئەلەكترۆنییە، بۆیە هەر زۆر بە خیرَایی ئەنجامەكان دەگەشتنە ناوەندی  سەرەكی ڕاگەیاندن و پەخشكردنی دەنگەكان.

هاوكات میدیكاران و شارەزایانی هەڵبژاردنەكان، بەردەوام شرۆڤەی هەڵبژاردنەكانیان دەكردو ڕاو بۆچوون و هۆكارەكانی گۆرانكاریەكان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكاندا دەخستە ڕوو.

هەروەك هەموو هەڵبژاردنەكانی پێشوو، بینای پەرلەمانی دانمارك جمەی دەهات لە میدیاكاران و ئەندام و لایەنگرانی حیزبەكا ن  و سەركردەكانیان، كە لە هەڵبژاردنەكانی پێشودا ساڵی 2015 ئەنجام دران ، بلۆكی شین بە زۆرینەیەكی كەم بردیانەوە و حكومەتیان پێك هینا ، كە تا ئێستا بەردەوام بوو.

هەڵبژاردنەكانی ئەم خولە  بە داتا:
1. 3.529.885 كەس دەنگیان داوە.
2. 1384 بنكەی دەنگدان لە هەموو وڵاتدا هەبووە
3. ڕێژەی دەنگدان لە84,5 ٪  بووە كە ئەمە ڕێژەیەكی باشە بۆ دەنگدان.
4. زۆربەی ڕێژەی  تەمەنی دەنگدەران لە نیوان 20-50 ساڵیدا بووە.
5. ژمارەیەكی زۆر لەگەنج ئیمساڵ  بوونەتە [18] ساڵ ،بەمەش مافی دەنگدانیان دەستكەوتووە ،كە  وەك دەڵێن نزیكەی چارەكە ملیۆنیك دەكات 

بەپێی  كۆتا ئەنجامی جیاكردنەوەی هەموو دەنگەكان ،بلۆكی چەپ بەگشتی پێشكەوتنی بەخۆوە دیوە.
سەرجەم  بلۆكی سوور {91} كورسیان بەدەست هێناوە.
بلۆكی شین بەگشتی {75} كورسیان بەدەست هێناوە
 بەڵام  دوو حیزب تا ئیستا خۆیان ساغنەكردووەتەوە كە لەكام بەرەدان، ئەوانیش حیزبی ئەڵتەرناتیڤ، كە خاوەنی [5} كورسیە و زیاتر لە بلۆكی سوورەوە نزیكە .  دووەم  nye Borgerlige { }، كە بزافیكی لۆكاڵیەو خاوەنی [4] كورسین لە ژیانی سیاسیدا نوییە. ئەم بزافەش  زیاتر لە بلۆكی شینەوە نزیكە .

لەم هەڵبژاردنەدا گەورترین براوە لە بلۆكی سوور ،حیزبی ڕادیكاڵی چەپە، كە كورسیەكانی لە 8 كورسیەوە بوونە 16 . لەدوای ئەو سۆشیاستی گەل دیت كە لە 7 كورسیەوە بووە 14.

لە بلۆكی شین گەرەترین دۆڕاو  حیزبی گەلی دانمارك بوو كە بەگشتی 21 كورسی لەدەستدا  كە پێشتر خاوەنی [37] كورسی بوو و دووەم گەورەتین حیزب بوو لە پەرلەماندا [ئەم حیزبە فەلسەو سیاسەتی دژ بە بیگانەیە]

دوای ئەو حیزبی  كۆبەندی لیبرال دیت كە دۆراوی دووەمەو بە لەدەستدانی 9 كورسی.

براوەی مەزنی بلۆكی شین  ڤەنستراكان  بوو كە 9 كورسی زیادەیان بەدەست هێناوە ،هەروەها كۆنزەرڤاتیڤەكانیش  كە كورسیەكانیان لە 6 كورسی بووە 12 كورسی .

ژمارەی كورسیەكانی هەر حیزبیك بەم جۆرەیە 
1] بلۆكی سوور
سۆشیال دیموكراتەكان [48]  كورسی بە زیادەی 1 كورسی
ڕدیكاڵی چەپ [16] كورسی، بە زیادەی 8 كورسی
حیزبی سۆشیالستی گەل  [14] كورسی ، بە زیادەی 7 كورسی
لیستی یەكگرتوو كە لە ئەوپەڕی چەپ حساب دەكریت[ 13] كورسی بە لەدەستدانی  1 كورسی.

2] بلۆكی شین
ڤەنسترا [حیزبی بۆرژواو موڵكدارەكان] 43 كورسی ،بەزیادەی 9 كوورسی
پاری گەلی دانمارك [ڕاستڕەو] 16 كورسی، بەلەدەستدانی 21 كورسی
كۆنزەرڤاتیڤ 12 كورسی ، بەزیادەی 6 كورسی.
كۆبەندی لیبرال 4 كورسی بە لەدەستدانی 9 كورسی
هەروەها بزافی ئەڵتەرناتیڤ  5 كورسیان بەدەست هێناوە بە  لەدەستدانی 4 كورسی
 حیزبیك یا بزافیكی نۆێش كە تازە پێكهاتووە بۆ یەكەم جار 4 كورسیان بەدەست هیناوە كە بزافیكی لۆكاڵین بەناوی [ هاوڵاتی نوێ] ئەمانە  لە ڕیزی ڕاستڕەوەكاندا هەژمار دەكرین.

حیزبیكی نویی دیكەش هەیە  بەنێوی[ تووندكردنەوەی تیر]، كە ماوەیەكی كوورتە دامەزراەوە  و سەرۆكەكەی كە كەسێكی گەنجە ، بووەتە جیگەی كیشەو ناكۆك بەهۆی ئەوەی  لە چواچێوەی حیزبێكی فاشیدا خۆی نمایش دەكات .سەرۆكی ئەم حیزبە دژایەتی خۆی بۆ بیگانە بەسووتاندی قورئان لەگەڕەكە موسولمان نشینەكاندا دەردەبڕێت ، كە ئەم كارەی بووە هۆی دروستبوونی ئاژاوەو ناسەقامگیری لەو گەڕەكانەی كە قورئانی تێدا سووتاند. ئەم حیزبە ڕێژەی پێوستی بەدەست نەهێنا  كە[2٪] ە.  هەر حیزبێك ئەو ڕێژەیە بەدەست بهینیت ،دەبیتە خاوەنی [4] كورسی. 

هەروەها حیزبی كریستیانە دیموكراتەكانیش كە حیزبیكی زۆر كۆنن ،ئەم جارەش نەیانتوانی بگەنە پەرلەمان.

ئەندام و لایەنگرانی پارتەكان  بەردەوام دەنگ بەو پارتانە دەدەن كە ئەندام یا هەوداریانن ، وەلێ ڕێژەیەكی زۆریش هەیە كە لە نێوان ٪15 - ٪20 دەبیت ،ئەمانە لەسەر بنەمای بەرنامەی حیزبەكان یاخود بەرنامەی هەر كاندیدێك دەنگدەدەن . جا ئەم جۆرە دەنگدەرانە زۆر جار پارسەنگی ئەنجامەكان  بۆ بلۆكێك لە بلۆكەكان سەنگین دەكەن .
 
وەك نەریتیك  هەر دوای دەكەوتنی ئەنجامەكان سەرۆك و فۆرمانی حیزبەكان لە پەرلەمان كۆبوونەوە دوا قسەی خۆیان لەو بارەوە كرد.

ئەوەی گرنگە  سەرۆك وەزیرانی ئیستا[ Lars Løkke Rasmussen] پیرۆزبایی لە [ Mette Frederiksen] كرد كە ئافرەتیكی گەنجە وتەمەنی 41 ساڵە و فۆرمانی سۆشیالستەكانەو هاوكات كاندیدە بۆ سەرۆك وەزیران. ئەوەیش لای خۆیەوە زۆر سوپاسی سەرۆك وەزیرانی پێشووی كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست. هاوكات ئەم كاندیدەی سۆشیال دیموكراتەكان گووتی: بەهەموو توانام هەوڵی درووستكردنی حكومەتیكی گونجاو دەدەم لەگەڵ ئەو حیزبانەی كە بەرنامەو تێوانینمان لەیەكەوە نزیكن. حیزبە چەپەكانیش ئامادەیی خۆیان بۆ هاوكاری لەگەڵیدا  دەربڕی.

ڕاستە  بەزۆرینەی بلۆكی سور دەكرێ حكومەت پێكبهێنرێت ، بەڵام ئەوە ناگەیەنیت كە ئەم بلۆكە حكومەت دادەمەزرێنێت، چونكە ئەوانیش  بەرنامەو تێڕوانینیان بۆ مەسەلەگەلێك  جیاوازە و تا ڕادەیەكیش دوورن لەیەكەوە . بەڵام گەر بیانەوێت  حكومەت پێكبهێنن ، ئەوە ناچارن كە ئەو جیاوازیانە قەبوڵ بكەن و هەریەكەیان دەستبەرداری  بەشێك لە داخوازی و بەرنامەكانی ببێت.

بەهەرحاڵ با چاوەڕێ بین و لەم یەك دووڕۆژەی دوایدا هەمووشت ڕووندەبێتەوە.
دوا شت گرنگە ئاماژەی پێبدەم دەنگی بێگانەكانە ، بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتیەكان .

وەك دەركەوت ئەم پێكهاتەیە ئەمجارە بە پەرۆشەوە بەشداری دەنگدانیان كردوە . هەستیان بەوە كردوە كە دەنگیان گرنگی خۆی هەیەو  هاوسەنگیەكە لە بەرژەوەندی چەپ دەگۆڕێت  كە  لەڕابردوودا دەركەوت ئەم چەپانە نزیكن لە داخوازیەكانەوەو  بەردەوام پشتگیریان لێ دەكەن. دیارە  بەردەوام زۆربەی دەنگی بێگانەكان  بۆ لایەنە چەپەكان چووە ، خۆ گەر كاندیتی سەر بە یەكێك لەو نەتەوانە هەبووبێت ئەوە شانسی دەرچوونی زۆر بووە .هەر بۆیەش دەبینین كوردێكی باكوور بە نێوی [سەردال بەنلی ] كاندیتی سۆشیالستی گەڵ بووە ئەندامی پەرلەمان و پیرۆزبایی لێدەكەم.

سەرنج /
1} گەنجترین فۆرمانی حیزبەكانی نێو پەرلەمان  [  Prnille Skipper] ە كە كچێكی جوان و زرنگەو تەمەنی 35 ساڵەو حیزبێكی چەپ دەبات بەڕێوە بەنێوی {لیستی یەكگرتوو] AAكە  تا ئێستا سەركەوتووبووە لە كارەكەیدا و خاوەنی جەماوەریكی زۆرەو لە بەدەستهێنانی دەنگدا سێیەم دەنگی بەدەست هێناوە لە هەموو دانماركدا .
2} لەسەرتاداو بەر لە جیاكردنەوەی دەنگەكان ، بۆچوونەكان  وایان نیشاندا كە بلۆكی سوور  90 بۆ 91 كورسی بەدەست دێنن ، بلۆكی شین75  كورسی، هەر واش دەرچوو.

هاوكات بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی دانیمارك، حەلیمە ئۆگوز و لارس ئاسلان بەرەگەز كوردن و بوونەتە ئەندامی پەرلەمانی دانیمارك لەسەر لیستی پارتی سۆسیالیستی ئەو وڵاتە.