شارپرێس:
بۆ گرنگیدان بە دڵ هیچ كاتێكی دیاریكراو نییە بۆ ئەوەی دەستپێببكەین، بەڵكو ئێستا باشترین كاتە ، لەبەر ئەوەی تابەتەمەندا بچین تەندرووستییەكی باشترمان بۆ دەستەبەر دەكات ،
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ نەخۆشییەكانی دڵ، ٧ ڕێوشوێن هەیە ئەگەر هەركەسێك بیگرێتەبەر ئەوە بەڕێژەی ٧٩% ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەبێتەوە" ، ئەو راسپاردانەش ئەمانەن :
وازهێنان لە جگەرەكیشان
پارێزگاری لە كێشێكی تەندرووست
خواردنی خواردەمەنی تەندرووست
وەرزشكردن و چالاكیی جەستەیی
چاودێریكردنی فشاری خوێن و هێشتنەوەی لە ئاستێكی تەندرووست
چاودێریكردنی كۆلیسترۆڵ و هیشتنەوەی لە ئاستێكی تەندرووست
چاودێریكردنی ڕێژەی شەكر و كۆنترۆڵكردنی
هەر بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكە ، دەركەوتووە ئەو كەسانەی پەیڕەوی ئەم راسپاردانە بكەن ئەوە مەترسییەكانی ئەو نەخۆشییە زۆر لەسەریان كەم دەبیتەوە ، تەنانەت بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی دڵیشیان هەیە، تەنانەت ئەگەر یەك یان دوو خاڵ لەو حەوت خالەش پەیرەو بكرێت هەست بە جیاوازییەكی زۆر دەكرێت لەئاستی ئەو مەترسیانەی هەڕەشە لە دڵ دەكەن .
وەرگیران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی