پاریس سان جێرمان ماوەی دووركەوتنەوەی نیمار رادەگەیەنێت

وەرزش

10/06/2019‌ 317 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان ماوەی دووركەوتنەوەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەی بەهۆی پێكانەوە راگەیاند.

نیمار ، كە تەمەنی 27 ساڵە لەیاری هەڵبژاردەی بەرازیل‌و قەتەر بۆ ئامادەكارییەكانی كۆبا ئەمریكا تووشی پێكان هات، بەو هۆیەوە لەو پاڵەوانییەش بێبەش بوو.

یانەی پاریس سان جێرمان لەو بارەوە رایگەیاندووە، پێكانەكەی نیمار لەقاچی راستیدایەو بەو هۆیەوە نیمار پێویستی بەنەشتەرگەرییە.

یانەكە راشیگەیاند، كە نیمار دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری پێویستی بەچوار هەفتە پشوو هەیە بۆ ئەوەی چاك ببێتەوەو دوای ئەوە دەست بە راهێنان بكاتەوە.

لەسەرەتای ئەمساڵیش نیمار تووشی پێكان بوو، بەو هۆیەشەوە بۆ ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان دووركەوتەوە، كە نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجامدرا.

هـ ـ ح