خواردنی چەرەسات هۆكارێكە بۆ رێگری لەنەخۆشی شێرپەنجەی جگەر

تەندروستی

11/06/2019‌ 726 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرینەمان سوودەكانی خواردنی چەرەسات دەزانین، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەیەك سوودێكی نوێی خواردنی چەرەساتی ئاشكراكردووە.

توێژەرەی شارەزا لەبواری خۆراك، مۆنیكا رایناگل توێژینەوەیەكی ئەنجامداوەو تێدا ئاشكرایكردووە، كە خواردنی چەرەسات دەبێـتە هۆی رێگری لەنەخۆشی شێرپەنجەی جگەر.

چەرەسات جگە لەو چارەسەرییە نوێیە، سەرچاوەیەكی باشی خۆراكییە و دەبێتە هۆی لاوازكردنی جەستە، كە هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نییە.

ئەنجانی توێژینەوەكە لەگۆڤاری Aspergillus بڵاوكراوەتەوەو تێدا جەختیشكراوەتەوە، كە چەرەسات سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامین Е ، كە گرنگە بۆ مێشك‌و دڵ.

هـ ـ ح