نەجمەدین كەریم ئازاد نەكراوە
ئەنتەرپۆڵی عێراقی 653 بڵاوكراوەی سوری نێودەوڵەتی سەبارەت بەداواكراوانی دادگا ئاشكرادەكات

عیراق

12/06/2019‌ 1322 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیوا سادق فەرەج عەبدولڕەحمان، ناوی 653 كەسی ڕاگەیاندن وەك بڵاوكراوەیەكی سوری نێودەوڵەتی كە لە لایەن بەغداوە داواكراون.

كەنالی ئاسمانی (RT)  لەسەر زاری عەبدولڕەحمانەوە بڵاویكردەوە، كە 653 هاووڵاتی عێراقی هەن ئەو بڵاوكراوەی سوری نێودەوڵەتییان لە دژ بڵاوكراوەتەوە، چاوەڕێی تەواوكردنی ڕێوشوێنە یاساییەكانی دیكەش دەكەین سەبارەت بە دۆسیەی ئەوانەی لە لایەن بەغداوە داواكراون.

سەبارەت بە "نەعیم عەبعوب" ی ئەمینداری پێشووی بەغدا، كە دەسەڵاتدارانی سوریا ئازادیان كردووە، عەبدولڕەحمان وتی: ئەنتەرپۆڵی سوری پێی ڕاگەیاندین كە عەبعوب-یان دەستگیر كردووە، لەئێستاشدا لە لایەن دەسڵاتدارانی عێراقەوە دۆسییەك ئامادە دەكرێت بۆ گێرانەوەی ناوبراو بۆ عێراق.

عەبدولڕەحمان وتیشی: نەجمەدین كەریمی پارێزگاری پێشووی كەركوكیش ، كە لە لایەن دادگای عێراقییەوە بە تۆمەتی جۆراوجۆر داواكراوە، ئازاد نەكراوە، چونكە یاسای لوبنانی ڕێگە بەداواكراوان دەدات بە كەفالەت ئازاد بكرێن، بەڵام پاسپۆرتەكەی و كاغە فەرمییەكانی دەستیان بەسەردا گیراوە، تا ئەو كاتەی لێكۆڵینەوە لە دۆسییە تایبەتەكانی تەواو دەكرێن.

وەرگێران: لوقمان حاجی قادر