شارپرێس:
سه‌ركرده‌يه‌ك
له پارتى ديموكراتى كوردستان به‌سه‌رۆكايه‌تى مه‌سعود بارزانى داواى لێبوردنى له‌سه‌رۆك
كۆمارى عێراق به‌رهه‌م سالح كرد به‌هۆى ئه‌و لێدوانانه‌ى پێشتر ده‌رباره‌ى ناوبراو
دابوى، و وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمارى له رۆژى سوێندخواردن و دانانى سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستاندا نێچيرڤان بارزانى به‌رز نرخاند.
عه‌لى فه‌يلى
له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزيۆنيدا ررایگەیاندوە، داواى لێبوردنى خۆم بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م سالح راده‌گه‌ينم به‌هۆى هه‌ندێ له لێدوانه‌كانم ده‌رهه‌ق به‌ناوبراو، ئاماژه‌ى
به‌وه‌ش كرد وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك به‌رهه‌م سالح به‌س بوو بۆ وه‌لانانى لاپه‌ڕه‌كانى
پێشوو.
فه‌يلى ئاماژەى بەوەشکردوە، سه‌ردانيكردنى سه‌رۆك به‌رهه‌م سالح هه‌نگاوێكى مه‌زن
بوو بۆ سفركردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى كورد، و پارتى ديموكراتى كوردستان وتاره‌كه‌ى سه‌رۆك
كۆمارى به ئەرێنى نرخاندوه.
شايانى باسه
عه‌لى و فه‌يلى چه‌ندين سه‌ركرده‌ى تر‌ى حزبه‌كه‌ى بارزانى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى به‌رهه‌م سالح به‌سه‌رۆك كۆمارى عێراق هێرشيان كرده سه‌رى و به لێكترازاندنى ماڵى كورديان
ناوزه‌ند كرد، و هه‌واڵه‌كانيش باسى ئه‌وه‌يان ده‌كرد سه‌ردانى كردنى هه‌ولێرى لێ
قه‌ده‌غه كرا بێت.
المعلومه
وه‌رگێران :
حلمى ره‌سول ره‌زا