شارپرێس:
هه‌موومان پێویستمان به‌وه هه‌یه هزرو تواناكانی مێشكمان به‌هێز بكه‌ین، به‌ڵام چینی خوێندكاران به‌هۆی خوێندن‌و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام پێویستیان به‌وه هه‌یه هزرو لێهاتوی مێشكیان گه‌شه‌پێبده‌ن تاكو ئاستی بیرچونه‌وه‌یان كه‌متربێته‌وه.
له‌كاتی پێویستدا ئه‌و شتانه‌ی پێویستیانه وه‌بیریان بێته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ماڵپه‌ڕی youm7 ئاماژه‌ی به‌چه‌ند رێنمایه‌ك داوه بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی مێشك له‌وانه:
1. ڕۆژانه بڕی پێویست له‌ئاو بخورێته‌وه‌و ده‌بێت له‌لیترو نیوێك كه‌متر نه‌بێت، چونكه ئاو كرداری سوڕی خوێن چالاكتر ده‌كات‌و توانا‌و فرمانه‌كانی مێشك به‌هێزتر ده‌كات.
2. زیاده‌ڕه‌وی نه‌كردن له‌خواردنه‌وه‌ی قاوه‌و نیسكافه، چونكه كاریگه‌ریه‌كانیان كاتیه‌و زوتر ته‌واو ده‌بێت‌و دواتر ئه‌و كه‌سه ته‌ركیزی لاواز ده‌بێت‌و خه‌واڵو ده‌بێت.
3. مانه‌وه له‌و جێگایانه‌ی به‌ئاسانی هه‌وا تێیدا ئاڵوگۆڕ ده‌كات، چونكه بونی هه‌وای پاك یارمه‌تی هه‌ڵمژینی زیاتری ئۆكسجین ده‌دات‌و بڕێكی‌زیاتر ئۆكسجین ده‌چێت بۆمێشك‌و ئه‌وه‌ش واده‌كات فرمانه‌كانی چالاكانه ئه‌نجام بدات.
4. خواردنی چه‌ره‌سات وه‌ك گازۆو بادام چونكه چه‌وری سه‌ره‌كی تێدایه بۆ ئه‌نجامدانی كرداره‌كانی مێشك.
5. دوركه‌وتنه‌وه‌و خۆپارساتن له‌و شتانه‌ی ده‌بێته قه‌له‌قی.
6. به‌ده‌ستێهنانی بڕی پێویست له‌خه‌و.
س.هـ