شارپرێس:
لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكراكردووە، كە رۆژانە خواردنەوەی ٢٥ كوپ قاوە هیچ مەترسییەك لەسەر دڵ درووست ناكات .
بەگوێرەی رۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی، ئەو لێكۆڵینەوەیەی خراوەتە بەردەم كۆمەڵەی دڵ و بۆرییەكانی خوێن لەبەریتانیا لە دواین كۆنگرەیدا ، تیشكی خستۆتە سەر ئەو شیكاریانەی لەسەر نزیكەی ٨٥٠٠ كەس لە بەریتانیا كراون .
لێكۆڵینەوەكە بۆی دەركەوتووە ئەوانەی رۆژانە بڕێكی زۆر قاوە دەخۆنەوە ، هەیە رۆژانە پێنج كوپ قاوە دەخواتەوە یان هەیە ٢٥ كوپ قاوە دەخواتەوە ، ئەوە بەراورد بەوانەی رۆژانە یەك كوپ كەمتر قاوە دەخۆنە زیاتر تووشی وشكبوونەوەی خوێنبەر نابن .
وشكبوونەوەی خوێنبەر دەبێتە هۆی شەكەتبوونی ماسوڵكەكانی دڵ و دووقاتبوونی مەترسی تووشبوون بە جەڵتە یان نۆرە دڵێ .
لەكاتێكدا بابەتەكە زۆر دەمێكە جێگای مشتومرە ، بەڵام ژمارەیەك لێكۆڵینەوەی تازە دەركەوتوو سوودەكانی خواردنەوەی ڕێكوپێكی قاوەیان ئاشكرا كردووە لەوانەش سوودی بۆ تەندرووستی دڵ و تەمەندریژی .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی