شارپرێس:
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر رایگه‌یاند، دیار نه‌مانی موچه‌ی دوو مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غدا لای به‌رپرسانی عیراقی "بووه‌ته یه‌قین"، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له پێنه‌دانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وا حكومه‌تی عیراقی ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر به‌رپرسانی هه‌رێم تۆمار بكات.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه، "ڕاپۆرتێكمان لەسەر داواکاری سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاماده‌كردووه سەبارەت بەوەی کە وەزیری دارایی عیراق بانگ بکرێت بۆ ئەوەی ڕونکردنەوە بدات لەسەر ئەوەی ئەو بڕگانەی یاسای بودجە کە پەیوەندی بەهەرێمی کوردستانەوە هەیە بزانرێت چۆن خەرج کراوە، ئەم ڕاپۆرتەش لەچەند ڕاسپاردە و خاڵێک پێکهاتووە کە بەرزدەکرێتەوە بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان تا بخرێتە بەردەم پەرلەمانتاران بۆ ئەوەی ڕێپۆرتەکە ببێتە ڕاسپاردەیەک و حکومەت لەسەر ئەو بنەمایە لێپرسینەوە بکات."
وتیشی، "بابەتی دیارنەمانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداد لە گومان دەرچووە چونکە وەزیری دارایی هەرێم بە ئاشکرا باسی لەوەکرد، کە ئەوان پێنج موچەیان وەرگرتووە بەڵام تا ئێستا دوو موچە خەرج کراوە بەتەواوی و دەستیان کردووە بەدابەشکردنی موچەی سێیەم واتە دوو موچە تا ئێستا بەلاڕێدا براوە".
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌وه‌شی وت، "یەککێک لەبڕگە گرنگەکانی ئەو ڕاپۆرتە کە ئێمە هەرچوار ئەندامە کوردەکە جەختمان لێی کردۆتەوەکە دەبێت ئەو پارەیەی کە لەبەغداوە تایبەت کراوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت بەموچەی فەرمانبەران ئەگەرنا حکومەتی هەرێم ئیجرائاتی خۆی دەگرێتە بەر بەرامبەر بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان."
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا نەدانی دوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆتە بابەتی پرسیار لای بەرپرسانی عیراقی؟، ئەحمەدی حاجی ڕەشید وتی، "بەڵێ بێگومان، چونکە پەرلەمانتارە عەرەبەکان "موتابەعەی" میدیا کوردییەکان دەکەن وە ئەو میدیایانەی کە بابەتەکان وەردەگێڕن بۆ عەرەبی بۆیە میدیا کوردییەکان یا هەندێک لە میدیای ئۆپۆزسیۆن ئەو بابەتەیان گواستۆتەوە لەسەر زاری وەزیری دارایی هەرێمی کوردستانەوە کە بەڵێ موچەی تەواو نەدراو بەفەرمانبەرانی هەرێم لانی كه‌م دوو موچه‌یان نه‌داوه به‌فه‌رمانبه‌ران بۆیه ئه‌مه بۆته یه‌قین".
رونیشیكرده‌وه، "كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه ئه‌و پارانه له‌شتی تردا خه‌رج كراوه بۆیه ئه‌وان نیگه‌رانن له‌م ڕوه‌وه به‌ڵام ئێمه وه‌ك نوێنه‌ره كورده‌كان توانیمان مادده‌یه‌ك بچه‌سپێنیم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت."
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید ڕاشیگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به پێدانی موچه‌ی ئه‌و دوو مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وا به‌غداد ده‌توانێت به‌پێی یاسای بودجه داوا له‌هه‌رێم بكات ڕونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر شێوازی خه‌رجكردنی پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه ئه‌وا ده‌بێته تاوانی مالی و عیراق ده‌توانێت سكاڵا له‌سه‌ر هه‌رێم و به‌رپرسانی هه‌رێم تۆمار بكات، ڕێگای تریش هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه جێگره‌وه هه‌یه كه حكومه‌تی عیراقی دوور نیه خۆی ڕێگا چاره‌ی تر بدۆزێته‌وه تا خۆی موچه بداته پارێزگاكان كه ئه‌وه به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه ئه‌وانن هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری هه‌رێم."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌گه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێم ئاماده‌نه‌بوون موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ربگرن ئه‌وا فه‌رمانبه‌ران بێ موچه ده‌كرێن كه زه‌حمه‌ته بوێرێت شتی وابكات، چونكه ئێمه وه‌ك نوێنه‌ره كورده‌كان بڕگه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانمان چه‌سپاندووه بۆیه زه‌حمه‌ته جارێكی تر بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕووبدات، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین میكانیزمێك بدۆزینه‌وه بۆ پێدان و گه‌یاندنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم."
ه.م